وادەی ئاسایی بوونەوەی هاتوچۆی هاووڵاتییان لە دەروازەی باشماخەوە ئاشکرا دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووریی باشماخ رایگەیاند کە دەروازەی سنووریی باشماخ بەڕووی هاتوچۆکردنی هاووڵاتییاندا، بە مەرج کراوەتەوە و بەپێى زانیارییەکانیش هەفتەى ئایندەش بە تەواوەتى ئاسایی دەبێتەوە.

کوردپرێس:

مەریوان عومەر سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووریی باشماخ رایگەیاند، بەپێی ئەو مەرجانەی کە لە بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە و بە فەرمانی ژمارە ٤٤ی وەزارەتی ناوخۆ رێگەیان پێ دراوە، دەروازەی سنووریی باشماخ بکرێتەوە بەڕووی هاتوچۆکردنی هاووڵاتییاندا.

مەریوان عومەر ئاماژەی بەوە دا کە لەئێستادا، هاووڵاتییانی هەرێم بۆ مەبەستی بازرگانیی، نەخۆشیی و خوێندن دەتوانن سەردانی ئێران بکەن و ئەو هاووڵاتییانەی ئێرانیش کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان لەڕێی دەروازەی سنووریی باشماخ-ەوە.

ناوبراو سەبارەت بە هاتوچۆکردنی هاووڵاتییانی ئاسایی بۆ گەشتکردن، ئاماژەی بەوە دا کە بڕیارەکە لەسەروو خۆیانەوە دەردەچێت.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دووی ئابی ٢٠٢٠ دەروازەی سنووریی باشماخ بەتەواوی بەڕووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە بۆ گەشتی ئاسایی، ئەوەیش دوای دابینکردنی رێکاری پێویستی تەندروستیی لە دروازەکە.

*لە زەمەن پرێس وەرگیراوە

News Code 189505

Your Comment

You are replying to: .
captcha