کوردپرێس:
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکوومەتی ناوەندیی عێراق بڕیاری داوە بڕی یەک ملیار دۆلار بۆ حکوومەتی هەرێم بنێرێت.
بەرزنجی زیادیشی کرد بڕیار و ڕێنماییەکانی ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا ئێستاش کاری پێدەکرێت و تام ئەم کاتەش لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە جێژنی پیرۆزی قوربان هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکی دەرنەکردووە.
Your Comment