بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 7ی گەلاوێژی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 52 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 400 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری مردن بە هۆی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سنە 134 حاڵەت
بانە 1 حاڵەت
سەقز 77 حاڵەت
کامێران 38 حاڵەت
قوروە 32 حاڵەت
دیواندەرە 30 حاڵەت
مەریوان 23 حاڵەت
بیجاڕ 25 حاڵەت
دێولان 10 حاڵەت
سەوڵاوا 0 حاڵەت
Your Comment