سەرەڕای قەیرانی دارایی؛ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست دەکاتەوە بە خەرج کردنی حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان

بەشی جیهان- کۆمپانیای شامارانی کەنەدی رایدەگەیێنێت، بڕی 12 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار حەقدەستی هەناردەکردنی نەوتی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

کوردپرێس: کۆمپانیای شاماران بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوتن لە کیڵگەی ئەترووش. شاماران کۆمپانیایێکی نەوتیی کەنەدییە و لە بازاڕی بۆرسەی تۆرێنتۆ تۆمارکراوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی رەوشی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکانی بۆ چەند مانگێک دواخست، ئەوەش دوای ئەوەی کە نرخی نەوت لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بەدواوە دابەزینی گەورەی تۆمارکرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان رێککەوتووە، سەرەڕای دواخستنی چەندین مانگ لە حەقدەستەکانیان، بەڵام لە مانگی حوزەیرانەوە حەقدەستەکانیان بدات.

کۆمپانیای شاماران بە هاوبەشی لەگەڵ تاقەی ئیماراتی، لە کێڵگەی ئەترووش لە پارێزگای دهۆک رۆژانە نزیکەی 35 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێنن.

کۆمپانیای شاماران لە مانگی تەمووزی 2017 نەوتی لە کێڵگەکە بەرهەمهێنا. لە 14ی دیسەمبەری 2019 ئاستی بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی ئەتروش گەیاندە 50 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189500

Your Comment

You are replying to: .
captcha