هێرشی مووشەکی کرایە سەر سەربازگەیێکی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، ئەمشەو سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا مووشەکباران کرا و 3 مووشەک بەر سەربازگەکە کەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەک ئاماژەیان پێدا، دوای مووشەکبارانەکە فڕۆکەکانی ئەمەریکا بە چڕی لە ئاسمانی ناوچەکە دەخولێنەوە و هەورەها بڵاویان کردووەتەوە، مووشەکەکان لە ناوچەی حەسەن لە نزیک سەربازگەکە هەڵدراون.

جێگای ئاماژەیە ماوەی چەند مانگێکە ئەو سەربازگەیە کە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە بەکاردەهێنرێت و چەند ناوچەیێکی دیکەی وەک باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق و ناوچەی سەوز بە گشتی، بە شێوەیێکی پچڕ پچڕ دەکرێنە ئامانج، دەسەڵاتدارانی عێراقیش بەردەوام بەدوای سەرچاوەکانی هەڵدانی ئەو مووشەکانەدا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا لە دۆزینەوەی ئەنجام دەران سەرکەوتوو نەبوونە.

لە راگەیەندراوێکدا دوای مووشەکبارانەکەی سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی زیانەکانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەربازگەی سوپای عێراق لە تاجی بە 3 مووشەکی جۆری کاتیۆشا کرایە ئامانج، کە لە ناوچەی "سبع البور"ـەوە هەڵدرا بوون. مووشەکەکان بەر پێگە سەربازییەکانی عێراق کەوتن، مووشەکی یەکەم بەر پۆلی پارزدەهەمی فڕۆکەوانی سوپا کەوت و زیانی زۆر بە یەکێک لە فڕۆکەکانی سوپا گەیشت، مووشەکی دووەمیش بەر کارگەی درووستکردنی تۆپ و چەک کەوت و زیانی ماددی زۆری بەدواوە بوو. لەکاتێکدا سێیەم مووشەک بەر پۆلی دووەمی فڕۆەکانی سوپا کەوت، بەڵام نەتەقییەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا جەختیش کراوەتەوە، "هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە و رادەست کردنیان بە یاسا و بەردەوام دەبێت، لەپێناو بە سزاگەیاندنیان و دەستەبەرکردنی سەروەریی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی بەرۆکی وڵاتەکەمانی گرتووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189496

Your Comment

You are replying to: .
captcha