ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 496 حاڵەت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبوون و گیان لەدەست دانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، 185 تووشبوو تۆمارکراون و پێنج تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە 24 کاتزمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 287 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراون کە 861 پشکنین لە هەولێر، 411 لە سلێمانی، 206 لە گەرمیان، 53 لە راپەڕین، 735 لە دهۆک و 21 پشکنینیش لە هەڵەبجە ئەنجام دراون.

ژمارەی چارەسەرکراوان هەزار و 721 کەسن، کە هەزار و 577 کەسیان لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو لە سلێمانی چاک بوونەتەوە، ئەوانی دیکەش 69 کەسیان لە هەولێرن، 28 لە گەرمیان،21 لە راپەڕین، 16 لە دهۆک و 10 کەسیان لە هەڵەبجەن.

ژمارەی گیان لەدەست دان لە 24 کاژێری بەراورد بە 48 کاژێری رابردوو بەشێوەیێکی بەرچاو کەمیکردووە و پێنج تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە تووشبوویەک لە هەولێر، سێ تووشبوو لە سلێمانی و یەک تووشبوو لە گەرمیان بووە.

ئێستا لە هەرێمی کوردستان 192 هەزار و 407 پشکنین ئەنجام دراوە، ژمارەی ئەو تووشبووانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشان کراون 12 هەزار و 635 تووشبوون کە هەشت هەزار و 556 کەسیان چاک بوونەتەوە و 496 کەسیشیان گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189494

Your Comment

You are replying to: .
captcha