گەشتە ئاسمانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی دیاری كرد و رایگه‌یاند له‌و باره‌وه‌ رێنمایی نوێ ده‌رده‌كه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیووزی راگه‌یاند: لە 1ی ئابی 2020ه‌وه‌، دەست ده‌كرێته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان و بڕیاره‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رێنمایی نوێ له‌و باره‌وه‌ ده‌ربكات.

به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان راگیراون، ته‌نها بۆ حاڵه‌تی تایبه‌ت رێگه‌ به‌ گه‌شت ده‌درا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189462

Your Comment

You are replying to: .
captcha