هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی سووریا شەرعیەتیان نەماوە/ حکوومەتی ناوەندی بڕوای بە مافی کورد نییە

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ئاشتیی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: حکوومەتی ناوەندیی سووریا هیچ بڕوایێکی بە مافی کورد نییە بۆیەش بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکاندا بێ مانایە.

«تەلال محەمەد» سەرۆکی پارتی ئاشتیی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا و هەروەها سەرکەوتنی سێ کوردی سەر بە حزبی بەعس لەو هەڵبژاردنانەدا و ڕایگەیاند: ئەم هەڵبژاردنە هیچ شەرعیەتێکی نییە چوونکە تەنها لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی حکوومەتی ناوەندیدا بەڕێوە چوو و دەنگی هەموو خەڵکی سووریا تیایدا نەبوو.

ناوبراو درێژەی دا: هۆکاری دۆخی ئێستای سووریا حکوومەتی ناوەندییە و ڕەفتارەکانی ئەم ڕژیمە بارودۆخی ئێستای سووریای خولقاندووە.

تەلال محەمەد زیادی کرد: لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا هیچ کات حکوومەتی ناوەندی سیاسەتێکی دیموکراتیکی لە سووریا جێگیر نەکردووە و ڕەفتار و بنەماکانی لەسەر تێڕوانینێکی شۆنیستی بونیات ناوە.

سەرۆکی پارتی ئاشتیی دیموکراتی کوردستانی سووریا لەبارەی هۆکاری بەشداری نەکردنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حزبە کوردییەکان لە هەڵبژاردنەکانی سووریا وتی: حکوومەتی ناوەندیی هیچ باوەڕێکی بە مافی کوردەکان نییە و ناشیبێت تەنانەت لە یاسای بنەڕەتیدا دانی پێدا نەناوە و لە سیاسەتدانەریشدا ئاوڕێک لە مافی کورد ناداتەوە، بۆیە بەشداری کردن لە وەها هەڵبژاردنێکدا بێ مانایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189461

Your Comment

You are replying to: .
captcha