بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بوچانی لە مانگی 11 ساڵی رابردووەوە، داوای لە نیوزیلاند کردبوو کە وەکوو پەنابەر وەریبگرن، ئەو وڵاتەش داواکەی پەسەند کردووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بێهرووز بوچانی لەبارەی ئەو کارەی نیوزیلاند رایگەیاندووە، من ئێستا دڵنیایم لەبارەی داهاتووم هەیە، ئەمە شتێکی باشە، من ناتوانم بە تەواوی چێژ لەمە ببینم چوونکە هێشتا حکوومەتی ئوستوراڵیا بە شێوەیێکی نادادپەروەرانە پەنابەرانی دەستگیر کردووە.
بوچانی لە رێگای بەرنامەی واتسئەپ و مۆبایلەکەی، کتێبێکی بە ناوی "هیچ هاوڕێیەکمان نییە جیا لە شاخەکان" نووسی، بە نووسینی ئەو کتێبەش چەند خەڵاتێکی ئەدەبی پێبەخشرا کە دیاریترینیان خەڵاتی ڤیکتۆریا بۆ ئەدەبیات و بەرزترین خەڵاتی ئەدەبیاتی ئوستوراڵیا بوو.
بوچانی لە ساڵی 2013 ئێرانی بەجێهێشت دواتر چووە ئوستوراڵیا و لەوێش دەستگیرکرا و مامەڵەی خراپی لەگەڵ کرا.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment