بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش چەند مانگ حکوومەتی تورکیا هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان چڕ کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە ئامانجی ئەو هێرشانە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە.
بەڵام ڕوانگەی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانی ژمارەیێکی زۆر لە خەڵکی سڤیلی گرتووە و ئەم هێرشانە لە ناوچە ناسەربازییەکاندا بووتە هۆی کوژران و بریندار بوونی خەڵکی سڤیل.
بەڵقیس وەیلی، توێژەری باڵا لەبواری قەیران و پێکدادان لە رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ داوا لە تورکیا دەکات تورکیا کۆتایی بە بۆردوومانی ناوچە ناسەربازییەکانی هەرێمی کوردستان بێنێت.
ئەم ناوەندەی مافی مرۆڤ جەخت دەکاتەوە عێراق و تورکیاش دەبێت لەبارەی ئەم بۆردوومانانە بکۆڵنەوە و و تورکیاش دەبێت قەرەبووی زیانەکانی بۆ سەر خەڵکی سڤیل بکاتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment