بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندەکە راشیگەیاند، عەنبارەکە کە لە ناوچەی ناوچەی شیهەل لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور دەستی بەسەردا گیردراوە ڕێژەیێکی بەرچاوی چەک و تەقەمەنی تێدا بووەو هەر لەو شوێنە چەکدارێکی داعشیش دەستگیرکراوە.
فەرماندەیی سوپای سووریای دیموکرات ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو چەکدارەی داعش یەکێکە لەسەرکردەکانی چەکدارەکانی ئەو رێکخراوە، بەبێ ئەوەی نازناوەکەی ئاشکرا بکات.
هەروەها فەرماندەییەکە باسی لەوەش کردووە، لەو عەنبارە دەست بەسەر 2 هەزار گولە هاوەن و 20 ئامیری تەقینەوە و ژمارەیێک چەکی کڵاشینکۆف پێنج ئامێری پەیوەندی بێ سیم گیراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment