ئەمریکا هەمبەر هەڵمەتەکانی تورکیا دژ بە کوردەکان خەمساردە

بەشی جیهان- نەشناڵ ئینترێست-ی ئەمریکی دەنووسێت: دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەمبەر هەڵمەتەکانی تورکیا دژ بە کوردەکان لە عێراق و سووریا هیچ هەوڵێکی نەداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا کە هەموو ڕۆژێک زیاد دەکات، دەنووسێت: تورکیا لە سووریا دوو هەڵمەتی سەربازیی گەورەی دژ بە کوردەکان ئەنجام دا. هێزە کوردەکان هاوپەیمانی ئەمریکا بوون لە شەڕی داعش بەڵام ئەمریکا هیچ هەوڵێکی بۆ بەرگری کردنیان هەمبەر هێرشەکانی تورکیا ئەنجام نەدا بەڵکوو بە کشاندنەوەی هێزەکانی خۆی لە باکووری سووریا بەستێمی بۆ هێرشی تورکیا بۆسەر هێزە کوردییەکان فەراهەم کرد.

نەشناڵ ئینترێست هەروەها ئاماژ بەم باتە دەکات کە تورکیا بەبیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی لە عێراق ئەنجام دەدات و تەنانەت چەند ناوچەیێک کە تەنها خەڵکی سڤیلی لێیە بۆردوومان دەکات.

ئەم گۆپار ئاماژەیش دەکات کە هەرێمی کوردستانی عێراق وەکوو هاوپەیمانی ئەمریکا دێتە ئەژمار بەڵام ئەمریکا هەمبەر ئەو هێرشانەیش هیچ هەوڵێکی نەداوە کە کوژرانی خەڵکی ئاسایی هەرێمی لێدەکەوێتەوە.

گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست بڕوای وایە کە بوێریی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکان بەبۆنەی خەمساردی ئەمریکاوەیە و تا ئەو کاتە ئەمریکا بە شێوازێکی جیدی ڕێگری لەو هێرشانە نەکات تورکیا درێژە بە هەڵمەتەکانی لە عێراق و سووریا دژ بە کوردەکان دەدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189395

Your Comment

You are replying to: .
captcha