کوردپرێس: بە پێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای دژەتیرۆر کە لەلایەن میدیای یەکێتییەوە بڵاوکراوەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنی چوارەمی پاڵەوانانی عێراقدا بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەكانی تیرۆرستانی داعش لەپارێزگای دیالە، دەریخست كە هاوكاری و هەماهەنگی ئەمنیی و هەواڵگریی لەنێوان هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق و سلێمانیدا لەئاستێكی بەرزدایە.
لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە، هەماهەنگییان لەگەڵ هێزەكانی دژەتیرۆر بەگوێرەی ئەو ستراتیژییەتە نوێیەیە كە دەزگای دژەتیرۆر پەیڕەوی دەكات، كە خۆی لەپێویستی یەكخستنی هەوڵە ئەمنییەكاندا دەبینێتەوە، ئەوەش لەپێناو تەنگەتاو كردن و فشارخستنە سەر تیرۆرستانی داعش و ئاسانكاریی پرۆسەی چاودێری كردن و راوەدوونانیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment