کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەممە، لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیدا، بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پارستنی تەندروستی هاوڵاتیانەوە، بڕیاردرا بە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی ١٠ رۆژ.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، کە لە ١٢ی ئایار تا ٢٢ی ئایار، قەدەغەی هاتوچۆ، داخستنی تەواوی مۆڵ، چێشتخانە، کافتریا، سینەما و تەواوی ئەو شوێنانەی کە خەڵکی کۆڕ و کۆبوونەوەی تێدا ئەنجام دەدەن، دەگرێتەوە.
بەوەش، ئەگەر لە ١٢ی مانگەوە بکرێتە جەژنی رەمەزان ئەکاتە لە یەکەم رۆژی جەژنەوە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی دەبێت و ئەگەر جەژنیش لە ١٣ی ئەم مانگەدا بێت، ئەوا هەر بەر قەدەغەی هاتوچۆ دەکەوێت.
لەماوەی رابردووشدا، قەدەغەی هاتوچۆیی نیمچەیی و بچڕ بچر لەعێراق و بەمەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا جێبەجێکرا، هاوکات لەهەرێمی کوردستانیش هەر سێ رۆژی جەژن، وەک هەنگاوێک بە رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت.
Your Comment