بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو ڕەتی کوردی لە سووریا کە بیروڕای جیاوازیان لەبارەی چۆنییەتی بەڕێوەبردنی ناوچە کوردنشینەکان هەیە، جارێکی دیکە دانووستانەکانیان دەستپێکردووە و هەروەها سەرکەوتنی قۆناخی یەکەمی گفتوگۆکانیان ڕاگەیاندووە.
بەم حاڵەشەوە، جاناتان سپایر، توێژەی ناوەندی ڕۆژەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیێنێت: دانووستانی نێوان کوردانی سووریا دەستیان کراوەتر دەکات لە دەستووری نوێی سووریادا بەڵام بە گشتیی ستراتژیێکی باش نییە.
ناوبراو کە یادداشتەکەی لە ماڵپەڕی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاو کراوەتەوە دەڵێت ئەگەر دانووستانی نێوان کوردانی سووریا بە ئامانجی گۆڕینی هەڵویستەکانی ئەردۆغان بێت، ئەم ستراتێژییە سەرکەوتوو نابێت.
جاناتان سپایر جەخت دەکاتەوە دانووستان لەسەر یەکگرتووی کورد ڕێگری لە گوشارەکانی ئەردۆغان ناکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment