سێ پێگەی داعش لە دوزخورماتو کرانە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک پاش وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری سێ ئەشکەوت و پێگەی داعشیان لەناوچەی دوزخورماتو کردە ئامانج.

کوردپرێس: بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دوزخورماتو ئامانجەکانیان پێکاوە و هێرشەکەشیان لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بووە.

شانەی ئەمنی عێراق راشیگەیاند هەر سێ پێگەکەی داعش بەتەواوەتی تێکشکێنراوە کە چەک و کەرەستەی تەقێنەرەوەی تێدابووە، دووکەڵ و ئاگر لە شوێنەکان بەرز بووەتەوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، هێزێک رەوانەی ناوچەکە کراوە بۆئەوەی پشکنین و بەدواداچوون بۆ کاریگەری هێرشە ئاسمانییەکە بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189290

Your Comment

You are replying to: .
captcha