لاهوور شێخ جەنگی داوای سزادانی بکەرانی تیرۆری هیشام هاشمی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان هاوخه‌میی‌ خۆی‌ به‌ كوشتنی‌ هیشام هاشمی‌ شرۆڤه‌كاری ئه‌منی و سیاسیی عێراقی دەربڕی و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كاره‌ بێ‌ سزا تێنه‌په‌ڕێت.

کوردپرێس:

لاهوور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ تویته‌ر رایگه‌یاند كه‌ "پێویسته‌ كوشتنی‌ نامه‌ردانه‌ی‌ یه‌كێك له‌ دره‌وشاوه‌ترین عه‌قڵیه‌ته‌كان له‌ عێراق به‌بێ‌ سزا تێنه‌په‌ڕێت".

لاهوور شێخ جه‌نگی‌ نووسیویه‌تی‌: "هیشام هاشمی‌ كه‌سێكی‌ نیشتمانپه‌روه‌ر و پاك بوو، به‌بێ‌ ترس به‌رگری‌ له‌ عێراق ده‌كرد و له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه‌ ده‌كرێت عێراق پێشبكه‌وێت".

هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان هاوكات سه‌ره‌خۆشیی‌ له‌ خێزانی‌ ئه‌و شرۆڤه‌كاره‌ عێراقییه‌ کرد و بەوبۆنەیەوە هاوخەمی خۆی دەربڕی.

شه‌وی‌ رابردوو هیشام هاشمی شرۆڤه‌كاری ئه‌منی و سیاسی عێراقی له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ زه‌یونه‌ی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت تیرۆر كرا.

News Code 189281

Your Comment

You are replying to: .
captcha