کوردپرێس:
لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند كه "پێویسته كوشتنی نامه‌ردانه‌ی یه‌كێك له دره‌وشاوه‌ترین عه‌قڵیه‌ته‌كان له عێراق به‌بێ سزا تێنه‌په‌ڕێت".
لاهوور شێخ جه‌نگی نووسیویه‌تی: "هیشام هاشمی كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و پاك بوو، به‌بێ ترس به‌رگری له عێراق ده‌كرد و له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه ده‌كرێت عێراق پێشبكه‌وێت".
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكات سه‌ره‌خۆشیی له خێزانی ئه‌و شرۆڤه‌كاره عێراقییه کرد و بەوبۆنەیەوە هاوخەمی خۆی دەربڕی.
شه‌وی رابردوو هیشام هاشمی شرۆڤه‌كاری ئه‌منی و سیاسی عێراقی له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی به‌غدای پایته‌خت تیرۆر كرا.
Your Comment