بەپێی هەواڵی کوردپرێ،: ڕۆژی سێشەمە 17ی پووشپەڕی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 97 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 334 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری مردن بە هۆی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سنە 110 حاڵەت
بانە 29 حاڵەت
سەقز 70 حاڵەت
کامێران 32 حاڵەت
قوروە 26 حاڵەت
دیواندەرە 19 حاڵەت
مەریوان 16 حاڵەت
بیجاڕ 24 حاڵەت
دێولان 8 حاڵەت
سەوڵاوا 0 حاڵەت
Your Comment