سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرکۆنەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیێکدا سەرکۆنە و ئیدانەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمییان کرد و رایانگەیاند کە دەبێت تاوانباران بەزووترین کات بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا.

کوردپرێس:

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوو ڕاگەیێندراوی جیاوازدا سەرکۆنەی تیرۆرکرانی هێشام هاشمییان کرد و وێڕای پرسە و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی ناوبراو، ڕایانگەیاند ڕێگە نادەن جارێکی تر مەسەلەی تیرۆر لە عێراق دووپات ببێتەوە.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 06-07-2020 ، هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و تیرۆرکرا. هیشام هاشمی هیشام هاشمی لە دوایین توویتەکانی ئاماژەی بەوە داوە کە هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەیەکەوە بەنیازی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سنووردارن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەدژی چەکدارانی داعش.

شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە 07-07-2020 ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش توویتێکی لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی بڵاوکردەوە و دەڵێت "به‌ تووندی سه‌رکۆنه‌ی تیرۆرکردنی لێکۆڵه‌ر و پسپۆڕی ئه‌منیی عێراقی هیشام ئه‌لهاشمی ده‌که‌م که‌ دوێنێ لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا له‌ به‌غدا تیرۆر کرا."

News Code 189276

Your Comment

You are replying to: .
captcha