ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عه‌لی باپیر له‌ مه‌کته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیی کرد‌ له‌ جنین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتوه‌کان له‌ عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا باس له‌دواین پێشهاته‌کانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم‌ و به‌غدا و هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوانیان کرا، گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتنێکی دادگه‌رانه‌ به‌باشترین بژارده‌ هه‌ژمار کرا، یه‌ک گوتاریی هه‌رێمی کوردستانیش به‌ فاکته‌ری گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر زانرا.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە هاتووە، له‌لای خۆیه‌وه‌، عه‌لی باپیر رایگه‌یاندووه‌: له‌پێناو چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم‌ و به‌غدا، پێویسته‌ هه‌رێم‌ په‌ند له‌ڕابردوو وه‌ربگیرێت‌ و گوتاری سیاسیی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادگه‌ریی یه‌کبخات‌، بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی تێبکۆشێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان ئه‌میری کۆمه‌ڵ‌ و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بریتیی بوو له‌ باسی تۆپبارانی گونده‌کانی سه‌ر سنووری هه‌رێمی کوردستان‌ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به‌ پێویست زانرا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189270

Your Comment

You are replying to: .
captcha