هیچ بارهەڵگرێک بەبێ پشکنین له‌ مه‌رزى شۆشمێ تێناپەڕێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە هەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵانە رەت دەکاتەوە کە گوایە دوێنێ‌ بەهۆی مانگرتنی بەشی تەندروستی مەرزەکەوە بۆماوەی دوو کاتژمێر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەبێ‌ پشکنین چووبێتنە ناو خاکی هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپربێس، حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNراگەیاندووە: سەرجەم ئەو رێنماییانەی لە لایەن ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجەوە تایبەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ شۆفێر و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەرچووە لە مەرزی شۆشمێ‌ سەرجەمییان جێبەجێ دەکرێن بەهیچ جۆرێک رێگە نەدراوە بە هاتنەناوەوەی هیچ ئۆتۆمبێلێک تا پشکنینی بۆ نەکرابێت.

ناوبراو وتیشى: ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی کە بڵاوکراونەتەوە کە گوایە دوێنێ‌ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە مەرزی شۆشمێ‌ کارمەندانی تەندروستی مانیان گرتووە، لەو ماوەیەشدا هیچ جۆرە پشکنینێک بۆ شۆفێر و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان نەکراوە، دوورە لە راستییەوە، چوونکە مانگرتنی ئەو کارمەندانەی تەندروستی بۆ ماوەی 30 خولەک بووە کە داواکاربوون بڕێک پارەیان وەک مەرزانە بۆ خەرج بکرێت.

بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ئەوەشی خستەڕوو: پاش پەیوەندی کردنمان بە پارێزگاری هەڵەبجەوە بۆ خستنەڕووی داواکاری ئەو کارمەندنەی تەندروستی، لەلایەن پارێزگارەوە بەڵێنی جێبەجێ کردنی داواکارییەکەیاندرا، دواتر کارمەندەکان دەستیان بە کارەکانی خۆیان کردەوە، بۆیە دڵنیایی دەدەمە هاووڵاتییان کە لەماوەی ئەو 30 خولەکەدا هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێک نەهاتووەتە خاکی هەرێمی کوردستان کە پشکنینی بۆ نەکرابێت.

وتەکانی بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە لە کاتێکدایە که‌ پێشتر وا بڵاو کرایه‌وه‌، بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی مەرزی شۆشمێ‌ بەبێ‌ پشکنین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەچنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189269

Your Comment

You are replying to: .
captcha