شه‌ش چه‌کدارى داعش له‌ نێوان که‌لار و جه‌له‌ولا کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ سنوورى جه‌له‌ولا چه‌کدارانى داعش به‌هۆى ناکۆکی نێوانیانه‌وه‌ چه‌کدارێکى خۆیان ده‌کوژن و له‌ ئاکامى بۆردومانى فڕۆکه‌ش پێنج چه‌کدارى دیکه‌ى ئه‌و گروپه‌ ده‌کوژرێن.

کوردپرێس: شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ناحیه‌ى کۆکس له‌ نێوان که‌لار و جه‌له‌ولا به SNNى راگه‌یاندوە: له‌ نزیک ناوچه‌ى شێخ باوه‌ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى جه‌له‌ولا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ گۆڕێک دۆزرایه‌وه،‌ له ‌سه‌ره‌تادا زانیارى هه‌بوو ئه‌و گۆڕه‌ هى چه‌کدارێکى داعشه ‌و به‌هۆى پێوه‌دانى مار مردووە، دواتر که‌ گۆڕه‌که‌ هه‌ڵدرایه‌وه‌ ته‌رمه‌که‌ نێردرا بۆ پشکنین، ده‌رکه‌وت ئه‌و چه‌کداره‌ى داعش به‌هۆى مار نەمردووە، به‌ڵکوو کوژراوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ زانیارى زیاترى له‌باره‌ى رووداوه‌که‌ خسته‌ڕوو و ئاشکرای کرد: له‌ ئاکامى لێکۆڵینه‌وه‌ و به‌دوادچوونه‌کانمان زانیاریمان ده‌ستکه‌وتووه‌ که‌ چه‌کداره‌کان ناکۆکى له‌ نێوانیان هه‌بووه‌ و ئه‌و چه‌کداره‌ش له‌ ئاکامى ئه‌و ناکۆکییه‌ کوژراوه‌.

به‌ وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى ناحیه‌ى کۆکس، له‌ سنوورى جه‌له‌ولا له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌ ئاکامى بۆردوومانى فڕۆکه‌ چه‌ند چه‌کدارێکى داعش که‌ ژماره‌یان پێنج که‌سن کوژراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189266

Your Comment

You are replying to: .
captcha