بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کوردستان: ئاژانسە گەشتیارییەکان مەترسیی مایەپووچبوونیان لە سەرە

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری ئیدارەی گەشتوگوزاری پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا کردووە و دەڵێت پێشتر لیژنە گەشتیارییەکان لە دەرەوەی پارێزگاوە سەردانی کوردستانیان دەکرد و ماوەیێکی زۆرە بە هۆی کۆرۆناوە ئاژانسەکانی گەشتیاری چالاکییان نەماوە و ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەواک بێت مەترسیی مایەپووچبوونی ئاژانسەکان لە ئارادایە.

کوردپرێس:

ئیسماعیل مەریوانی بەڕێوەبەری ئیدارەی گەشتوگوزاری پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و لێکەوتە خراپەکانی ئەو پەتایە کردووە و دەڵێت بەهۆی کۆرۆناوە دەمێکە ئاژانسە گەشتیارییەکان کاریان نەماوە و هیچ لیژنەیێکی گەشتیاری لە دەرەوەی پارێزگای کوردستانەوە داخڵ نەبووە و ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت مەترسیی مایەپووچبوونی ئەو ئاژانسانە لە ئارادایە.

مەریوانی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بەشی زۆری ئاژانسە گەشتیارییەکان داوای یارمەتی و قەرزی بانکییان کردووە بەڵام تا ئەم کاتەش وەڵامی هیچ داواکارییێکیان نەدراوەتەوە.

ناوبراو گوتیشی هیچ ڕێنماییێک بۆ داخستنی شوێنە گەشتیارییەکان و ئوتێل و مۆزەخانەکان دەرنەکراوە و هەموو ئەو شوێنانە بە ڕەچاوکردنی خاڵە تەندروستییەکان کراوەن.

بەڕێوەبەری گەشتوگۆزاری پارێزگای کوردستان ئەوەشی زیاد کرد کە لە مانگی جۆزەرداندا تا ڕادەیێک کەرتی گەشتیاری کەوتەوە جووڵە و ڕێژەی نیشتەجێ بوون لە ئوتێلەکان گەیشتە 30 لە سەد بەڵام ئێستا دوبارە ڕێژەکە ڕووی کردۆتەوە دابەزین و گەشتۆتە ڕەقەمی 10 لە سەد.

News Code 189262

Your Comment

You are replying to: .
captcha