بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کورردستان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاندووە "ئێمە نییەتی رێککەوتنمان هەیە و دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەینە رێککەوتنی کۆتایی و ئەو کێشانەی لەنێوانماندا بە چارەسەرنەکراوی هەڵپەسێردراون، چارەسەر بکرێن".
وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کورردستان وتیشی: لە دانوستانەکانمان بەردەوام دەبین تاوەکوو دەگەینە رێککەوتنی کۆتایی.
بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵ لە کۆبونەوەی رۆژی 1ی تەمووزی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دراوە کە ناوەراستی ئەم هەفتەیە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بەغدا، بەڵام دارا رەشید ئەمەی پشتراست نەکردەوە و تەنیا وتی "بەم زووانە شاندەکەمان دەگەڕێینەوە بەغدا بەڵام دیارنییە چ رۆژێک".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment