کوردپرێس:
ئاژانسی ڕۆژنیوز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند سوپای تورکیا ژمارەی هێزەکانی خۆی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان زیاد کردووە و ئەو هێزانەش زیاتر لە ناوچەی برادۆست جێگیر کراون.
هەر بە پێی هەواڵەکەی ڕۆژ نیوز، تورکیا داواشی لەو بارەگایانەی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە کە لەنزیک بارەگانی سوپای تورکن شوێنەکانیان بۆ ئەوان بەجێ بهێڵنن
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سوپای تورکیا هێزێکی زۆری بۆ گوندەکانی خەلیفان و گوڕە و شێربێگە، هێناوە لە دەڤەری بردۆست، هەڕەشەشیان لە پێشمەرگەکانی پەدەکە کردووە، کە بارەگانیان بۆ سوپای تورک بەجێ بهێڵن.
Your Comment