ئەستۆپاکیی سێ ئەندامی بەریتانیی یەپەگە سەلمێندرا

بەشی جیهان- سێ هاووڵاتیی بەریتانی کە بە تۆمەتی یارمەتیدانی هێزەکانی کوردی سووریا لە وڵاتی خۆیان تۆمەتی تیرۆریست بوونیان خرابوویە پاڵ حوکمی بێ تاوانی و ئەستۆپاکییان بۆ دەرکرا.

کوردپرێس:

هێزە کوردییەکانی سووریا لە ماوەی 2014 بۆ 2018 توانیبوویان ژمارەیێک لە هاووڵاتییانی ئەورووپی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بۆ خۆیان ڕابکشێن و ئەو ئەندامانە پاش ئەوەی گەڕانەوە وڵاتی خۆیان هەندێکیان دەستبەسەر کران تۆمەتی تیرۆریست بوونیان خرابوویە پاڵ.

دەیلی میرر لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی دانیێل بۆرکی تەمەن 33 ساڵ لەگەڵ پۆل و ساموێل نیڤی مەترسیی ئەوەیان لە سەر بوو کە لەبەر چالاکی کردنیان لە ڕیزی هێزە کوردییەکانی سووریا بۆ ماوەی چەند ساڵ زیندانی بکرێن.

بەڵام یەک لە دادوەرانی دادگا کە ئەرکی لێڤێچینەوەی لەو سێ هاووڵاتییە بەریتانییە ڕاپەڕاند لە حوکمێکدا ڕایگەیاند بەڵگەی پێویست بۆ تاوانبارناساندنی ئەو سێ هاووڵاتییە بوونی نیە. بۆیە حوکمی ئەستۆپاکیی ئەو سێ کەسەی دەرکرد.

دانییێ بورک لە 2017وە تا 2018 لەگەڵ کوردەکانی سووریا شەڕی داعشی کرد و بەڵام پاش گەڕانەوەی بۆ بەریتانیا لە لایەن پۆلیسەوە کەوتە ژێر چاودێرییەوە. پاش ئازادکرانیشی لە لایەن پۆلیسی بەریتانیاوە هۆشداریی پێدراوە کە سەردانی سووریا و ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا نەکات.

News Code 189225

Your Comment

You are replying to: .
captcha