بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردوەتەوە، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان-م کرد بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی.
ناوبراو وتیشی، لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و لێپرسراوانی تری باڵای بزووتنەوەکه کۆ بووینەوه و دەربارەی چاک کردنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیان و بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردوولا و چەند بابەتێکی تری گرنگ گفتوگۆمان کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment