هاوسەرۆکی یەکێتی: لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەربارەی چاک کردنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیان گفتوگۆمان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی چاک کردنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیان و بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان گفتوگۆمان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردوەتەوە، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان-م کرد بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی.

ناوبراو وتیشی، لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و لێپرسراوانی تری باڵای بزووتنەوەکه کۆ بووینەوه و دەربارەی چاک کردنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیان و بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردوولا و چەند بابەتێکی تری گرنگ گفتوگۆمان کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189204

Your Comment

You are replying to: .
captcha