کوردپرێس: نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی پووشپەڕ لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 ئاشکرای کرد " لە 24ـی مانگی رابردوو تووشی کۆرۆنا بووم، بەڵام رەوشی تەندروستیم باش بوو و لە ماڵەوە خۆمم کەرەنتینە کردبوو".
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، رۆژی دووشەممە پشکنینی کۆرۆنای بۆ کراوە و دەڵێ "ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بوو".
لەدوای تووشبوونی بە کۆرۆنا، هەر رۆژنا رۆژێک پشکنین بۆ نازم دەباغ کراوە، باس لەوەش دەکات "دەبێت سبەی جارێکی دیکە پشکنین بکەمەوە تاوەکوو بتوانم لەماڵەوە دەربچم".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment