سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکێتیی نیشتمانی لەسەر ڕێگاچارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌فدی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ شاری هه‌ولێر كۆ بوونه‌وه‌ و باس له‌ هه‌ل ‌و مه‌رجی سیاسیی عێڕاق ‌و ناوچه‌كه ‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی كرا.

کوردپرێس: نووسیگه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوی كرده‌وه‌: عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی باڤل تاڵه‌بانیی هاوسه‌رۆكی یه‌كیتی نیشتیمانیی كوردستان ‌و وه‌فدێكی یاوه‌ریی.

له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامی ‌و یه‌كێتی نیشتیمانی ‌و به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ‌كرا، له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ هه‌ل ‌و مه‌رجی سیاسیی عێڕاق‌ و ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی كرا و ته‌ئكید له‌سه‌ر نیزیكیی لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتریی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادگه‌ریی ‌و خزمه‌تكردن به ‌هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌.

هاوكات باس له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێڕاق كرا و ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی گه‌ل به‌ مافێكی شه‌رعیی ‌و پێویست زانرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189184

Your Comment

You are replying to: .
captcha