ڤیەن نیگەرانە لە ڕووبەڕوونەوەی نێوان کورد و تورک لەو شارە

بەشی جیهان- وەزیری ناوخۆی نەمسا ڕایگەیاند ئەگەر بۆمان ڕوون بێتەوە کە تورکەکان لە ڤیەن لە سەر فەرمانی ئەنقەرە ئاڵۆزی و ئاژاوەیان دروست کردووە ئەو مەسەلەیە قبووڵ ناکەین.

کوردپرێس:

هەفتەی ڕابردوو بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا، ژمارەیێک لە هاووڵاتییانی کوردی نەمسا لە شاری ڤیەنی پێتەختی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانی ناڕەزایییان ساز کرد و چەند گرووپێکی تورکیش هەڵیانکوتایە سەر خۆپیشاندەران و ئاژاوە و ئاڵۆزی دروست بوو.

مەولوود چاوش ئوغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا وتوویەتی خۆپیشاندەرانی ڤیەن سەر بە پەکەکە بوون و ئیدعای کردووە کە باڵوێزی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە بانگ دەکات کە لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە بدات.

کارڵ نهامەر وەزیری ناوخۆی نەمساش وتوویەتی قبووڵی ناکەین کە ململانێی نێو خاکی تورکیا پەلکێشی ناوخۆی نەمسا بکرێت. ئێمە نیازمان بە وردی ئەو لەو بابەتە ئاگادار بکرێینەوە کە چ لایەنێک هاندەری ئاژاوەکەی ناو شاری ڤیەن بووە.

ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کە پۆلیسی نەمسا چەند کەسێکی ناسیوەتەوە کە ئەندامی گرووپی فاشیستیی "گورگە بۆرەکان"ن کە گرووپێکی توندڕەوی تورکییە و بۆیەش پۆلیس 11 تورکی لەو ڕووداوانەدا دەستبەسەر کردوووە و 7 هێزی پۆلیسیش بریندار کراون.

News Code 189179

Your Comment

You are replying to: .
captcha