بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یووسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە "بەبۆنەی سەفەری ڕانەگەیەنراوی برادەران بۆ جنێڤ و باس کردنی ئەو پارانەی براونەتە دەرەوەی وڵات، لە ئەیلولی ٢٠١٦ لە سەردانێکی ڕەسمیمان بۆ سویسرا، باڵیۆزی عێراق لە سویسرا بەشێوەیێکی ناڕەسمی پێی وتین، پارەی سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی لە بانکەکانی سویسرا نزیکەی حەوت ملیار دۆلارە."
ناوبراو راشیگەیاند، "لەبری بڕینی مووچەی خەڵک دەست بە گیرفان و حسابە بانکی و سەرمایەی کۆمپانیاکانی خۆتاندا بکەن." دەشڵێت، "بێ گەڕاندنەوەی پارە براوەکانی دەرەوە، چاکسازی سەرابە."
یووسف محەمەد ئەوەشی وتووە، "لەوکاتەوە و بەبەردەوامی گەڕاندنەوەی پارە براوەکانی دەرەوە لە ئاستی نێودەوڵەتی لە بەغداش لە ئەولەوییەتی کارمان بووە."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment