کوردپرێس:
بەیانی ڕۆژی یەكشەممە شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازییان كرد لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ژمارەیێک لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن.
لە كۆبوونەوەكەدا، كە لەسەر داوای بزووتنەوەی گۆڕان بوو، پرسی چاكسازی و چارەسەری كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیان بە گشتی و موچەخۆران بە تایبەت تاوتوێ كرا و بەپێویستیش زانرا لایەنەكانی بەشدار لە حكومەت چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە بە مەرجێك سودمەندی سەرەكی موچەخۆران بێت.
هەروەها گفتوگۆ لەسەر بارودۆخ و دوایین گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كراو جەختیش لەسەر هاوهەڵوێستی سەرجەم لایەنەكان كرایەوە سەبارەت بەو گۆڕانكاری و ڕووداوانەی، كە لە ناوچەكە ڕوو دەدەن.
Your Comment