کوردپرێس:
بەختیار ڕەحمانی پوور بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری باشماخ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە سێ مانگی ڕابردووی ساڵی 1399ی هەتاویدا هیچ گەشتیارێک لە دەروازەی سنووری باشماخەوە تێنەپەڕیوە و ئەو دەروازە سنوورییە بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بە ڕووی گەشتیارانی ئێران و هەرێمی کوردستاندا داخراوە.
ڕەحمانی پوور گوتیشی ئەوەش لە کاتێکدایە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا 131 هەزار و 816 گەشتیار لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوونەتە ئێران و لە ئێرانیشەوە 133 هەزار و 770 هاووڵاتی بۆ هەرێمی کوردستان چوونەژوورەوەیان تۆمار کراوە.
ڕەحمانی پوور لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخیش زیادی کرد لە سەرەتای ساڵی 1399 تا کۆتاییی مانگی جۆزەردان 57 هەزار و 898 بارهەڵگر لە ئێرانەوە بەرەو هەرێمی کوردستان دەرچووە و 13 هەزار و 137 بارهەڵگریش لە هەرێمی کوردستانەوە داخڵی گومرگی ئێران بووە.
Your Comment