کوردپرێس: سه‌رچاوه‌یێكی تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی سیده‌كان به خه‌ندان-ی راگه‌یاندووە: دوجار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانی ناوچه سنووریه‌كانی سیده‌كانیان كردووه، یه‌كه‌میان پێشنیوه‌ڕۆ بوو كه ناوچه‌كانی شاخی ڤێر و ناومێرگان، لێلكان شه‌ڕ و پێكدادان روویدا.
هەروەها هەر ئه‌مڕۆش، جارێكی دیكه فڕۆكهیێکی توركیا بۆردوومان كردنی ناوچه‌كانی گه‌روی سنگان و بێركڵه و سنینیان ده‌ستپێكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌کە باسی لەوەش کردووە، له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كان تا ئێستا زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیانی ماددی زۆر به‌ر ره‌ز و باخ و پوش و پاوانی گوندنشینان كه‌وتووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment