بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری داوه 21%ی ته‌مویلی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ببڕێت و بۆ مانگی شوباتی ئه‌مساڵ جێبه‌جێی بکات، که تا ئێستا دابه‌ش نه‌کراوه.
بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه به‌شێک له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و کارمه‌ندانی هاتوچۆ له شاری سلێمانی گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجام دا و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌یان کرد.
له‌نێو گردبوونه‌وه‌که جگه له به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشم و لافیته‌ی ره‌ت کردنه‌وه‌ی بڕیاره‌که و مامه‌ڵه‌ی حکوومه‌ت له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران، به‌شداربووان باس له‌وه ده‌که‌ن له‌مساڵدا حکوومه‌تی هه‌رێم ته‌نها مووچهیێکی پێداون و مووچه‌ی پێنج مانگی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه، له‌کاتێکدا به‌شێک له فه‌رمانبه‌ران خێزاندارن و له کرێدا ده‌ژین، له‌وه زیاتر ناتوانن ئیش و کاره‌کان رایبکه‌ن تا مووچه‌کانیان پێنه‌درێت و حکوومه‌ت ده‌سته‌به‌ری مافی فه‌رمانبه‌ری راسته‌قینه نه‌کات.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یامه‌شیان دووپاتکرده‌وه، که دۆخی گوزه‌رانی مووچه‌خۆران له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و بڕیاره‌که‌ی حکوومه‌ت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی مووچه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ماندوبون و تێکۆشانه‌یه، که به‌تایبه‌تی کارمه‌ندانی که‌رتی ته‌ندروستی و هێزه ئه‌منییه‌کان له کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنادا ئه‌نجامیان داوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment