کوردپرێس:
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئێواره‌ی دووشه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی خۆی بۆ تاووتوێكردنی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجامداو راگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه " له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مویلی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به بڕی 21 له‌سه‌د و به ته‌مویلكردنی له 79 له‌سه‌دی كۆی موچه ته‌نها بۆ ( یه‌ك مانگ) كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی مه‌كته‌بی سیاسیی رایگه‌یاند، وێڕای پشتیوانی خۆی بۆ تیمی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌شداریكردنیان له‌م بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناو حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نین كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نوێنه‌ری ره‌نجده‌رانی بیروبازوی جه‌ماوه‌ری كوردستانه و له‌م سۆنگه‌یه‌وه وه‌ك پره‌نسیبی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی قوتی هاونیشتمانیان و مووچه‌خۆرانی كوردستان نییه، به‌ڵام به‌هۆی باری نائاسایی هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه و دابه‌زینی نرخی نه‌وت كه شاده‌ماری ئابوری هه‌رێم و عیراقه و به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كه سه‌رجه‌م داموده‌زگا و جومگه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ی پهكخستوه، ده‌زانین كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌ناچاری ئه‌م بڕیاره قورسه‌ی داوه".
مه‌كته‌بی سیاسیی بۆ شاندی هه‌رێم كه به‌نیازن به‌زوترین كات به‌ره‌و به‌غدا به‌رێبكه‌ون داوای لێده‌كات ، هه‌رچی زۆرتر و زیاتره پێداگری له‌سه‌ر مافه رهواو ده‌ستوری و یاساییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكات و هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه هه‌نگاوی جددی و به‌رجه‌سته بنێن بۆ چاكسازیی له‌هه‌مو جومگه‌كانی داهات و خه‌رجیه‌كانی هه‌رێمدا و له‌م قۆناغه چاكسازی ته‌نها موچه‌ی موچه‌خۆران نه‌گرێته‌وه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م داموده‌زگای ئابوری و وه‌به‌رهێنان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و داهاته‌كانی هه‌مو لایه‌ن و پێكهاته‌كان بگرێته‌وه و ده‌سته‌به‌ری شه‌فافیه‌ت له‌سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بكات، هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی سیاسیی داوا ده‌كات بۆ داهاتو ودوای ئه‌م مانگه، سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی موچه و شایسته داراییه‌كانی موچه‌خۆران و كارمه‌ندانی كوردستان پێویسته له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و له‌سه‌رپێشنیاری حكومه‌ت بكرێت و دوا بڕیار بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بێت كه باڵاترین ده‌زگای یاسادانان و چاودێری حكوومه‌ته.
Your Comment