بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردوه‌ته‌وه، له قۆناغى سێیه‌مى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ناوچه‌كانى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و سنووره‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانى پارێزگاكانى دیاله و سامه‌را و كه‌ركووک له سێ میحوه‌ره‌وه كێوماڵ ده‌كرێن.
لەبەیاننامەکەدا روونیش كراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌كانى سوپا، پۆلیسى فیدراڵى، هێزى تایبه‌ت، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا، سوات، پۆلیسى فیدراڵى، حه‌شدى شه‌عبى، هێزى ئاسمانى و فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌شدارى ده‌كه‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پانتایى چوار هه‌زار و 853 كیلۆمه‌تر دووجا ده‌گرێته‌وه و پشكنین له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێت و راوه‌دوى چه‌كدارانى داعش و داواكراوان ده‌نرێت، هه‌روه‌ها به‌دواى حه‌شارگه‌كانى چه‌كدارانى داعش و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى جه‌نگ و به‌هێزكردنى ئاسایش و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه له ئامانجه‌كانى تر‌ى پرۆسه‌كه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment