خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی شیلادزێ دژی لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خۆپیشاندانی ناڕەزاییی هاووڵاتییانی ناحیەی شیلادزێ دژی لەشگرکێشییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات بەو مەرجەی 4 خۆپیشاندەری دەستبەسەرکراو ئازاد بکرێن.

کوردپرێس:

ناره‌زاییه‌تییه‌کانى ناحیه‌ى شیلادزێ دژبه‌ ئۆپه‌راسیۆنى سوپاى تورکیا له‌ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان، به‌ مه‌رجى ئازادکردنى چوار خۆپیشانده‌ر کۆتایى هات و یه‌کێک له‌ خۆپیشانده‌ره‌کان بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:"بریارمانداوه‌ ئه‌گه‌ر له‌شکرکێشى تورکیا بۆ ناوچه‌که‌مان به‌رده‌وام بێت و زیان بگات به‌ گونده‌کانمان و خه‌ڵکى مه‌ده‌نى شه‌هید بکه‌ن خۆپیشاندانى فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ین".

ئێواره‌ى ڕۆژی شه‌ممه 20ی جوونی 2020‌، سه‌دان هاوڵاتیی شیلادزێ دژ به‌ هێرشه‌ داگیرکه‌رییه‌کانى تورکیا له‌ناو خاکى هه‌رێم، له‌ناو بازاڕى ناحیه‌که‌ ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان کرد.

هاوڵاتییێکى شیلادزێ له‌رێگه‌ى ته‌له‌فونه‌وه‌ که‌ نه‌ویست ناوى بهێندرێت به‌ هاوڵاتى وت:" له‌سه‌ره‌تاى خۆپیشاندانه‌که‌وه‌ به‌ ئامانجى ڕێگریکردن له‌ به‌ڕێوه‌چونى خۆپیشاندانه‌که‌، هێزێکى زۆرى ده‌ورى خۆپیشانده‌ران کۆببوه‌و، سوربووین له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌مان که‌ ناوچه‌که‌ به‌ تۆپ و تانکى تورکیا پڕکراوه‌".

هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد هێزه‌ ئه‌منییه‌کان به‌ گازى فرمێسکڕێژ هێرشیان کرده‌ سه‌ریان خۆپیشانده‌رانیش به‌به‌رد وه‌ڵامى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان داوه‌ته‌وه‌.

دواتر خۆپیشانده‌رانى شیلادزێ، خۆپیشاندانه‌که‌یان گواسته‌وه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رده‌م باره‌گایه‌کى پارتى له‌ ناحیه‌که‌و وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییێک به‌رامبه‌ر به‌ "بێهه‌ڵوێستیی" ئه‌و حزبه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنى تورکیا، به‌ڵام "هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ڕێگریان لێ کردین".

هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ که‌" ئه‌مشه‌و به‌ مه‌رجى ئازادکردنى چوار خۆپیشانده‌ر که‌ ده‌ستگیرکرابون کۆتایمان به‌ خۆپیشاندانه‌که‌ هێناوه‌".

ئه‌و هاوڵاتییه‌ که‌ یه‌کێک بووه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ بریاریانداوه‌ ئه‌گه‌ر له‌شکرکێشى تورکیا بۆ ناوچه‌که‌یان به‌رده‌وام بێت و زیان بگات به‌ گونده‌کانیان و خه‌ڵکى مه‌ده‌نى شه‌هید بکه‌ن خۆپیشاندانى فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

News Code 189079

Your Comment

You are replying to: .
captcha