نێچیرڤان بارزانی: هەرێم ئامادەیە لە چوارچێوەی دەستووردا كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ چارەسەر بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا لەگەڵ خاتوو جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا تیشكیان خستە سەر دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق و لێكەوتەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و جەختیان لە گرنگی و پێویستیی هاوكاری و هەماهەنگیی هەموو لایەنە عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان كردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، جەختی لە ئامادەیی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ لە چوارچێوەی دەستووردا كردەوە و ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان كرد.

دەستبەكاربوونی كابینەی تازەی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی و كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ و دیالۆگ و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنیان لەسەر بنەمای دەستوور، تەورێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189071

Your Comment

You are replying to: .
captcha