بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فایەق گوڵپی سەرۆكی ئەكادیمیای سیاسەت و هزری دیموكراسی بە رادیۆ نەوای وتووە: هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم رێكن لەسەر ئەو هێرشانەی توركیا و لارییان نییە، حزبەكانی ناوەوە و دەرەوەی دەسەڵاتیش لەسەر پرسی توركیا زۆر كەم جیاوازییان هەیە.
فایەق گوڵپی وتیشی، هەندێک حزب و لایەن هەڵوێستیان هەبووە لەبەرامبەر هێرشەكانی توركیا و بوونی ئەو هەموو دامودەزگایەی میتی توركیا لە هەرێمی كوردستان، بەڵام هەڵوێستەكان نەبووەتە هێزێكی وا، كە بەرانبەر توركیا و هەڵوێستی حزبە دەسەڵاتدارەكان بوەستێت، كە پشتیوانیی توركیا دەكەن لەم شەڕەدا.
سەرۆكی ئەكادیمیای سیاسەت و هزری دیموكراسی پێشی وایە بەشێک لە میدیای كوردیش بۆ ئەوەی رەوایەتی بە هێرشەكە بدەن، دەڵێن ئەمریكاش ئاگاداری هێرشەكانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment