بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 18-6-2020 هەڤاڵ ئەبووبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە پەیوەندییێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا، سەبارەت بە پێشنیاز و بەرنامە و تێگەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سەرەكییەكانی بەشدار لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پشتیوانی كردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتە خۆجێیەكان قسەیان كردووە.
ڕاشیگەیاندووە، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا باری دارایی و ئابووری و مووچەی مووچەخۆران و قۆناغەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا گفتوگۆیان كرد، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر پێشنیاز و دەستپێشخەریی و هەماهەنگیی و كارێكی هاوبەش دەربڕی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment