پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگارى سلێمانى سەردانى هاوسەرۆکى یەکێتى دەکات و پەیامى بزووتنەوەى گۆڕان دەگەیەنێتە یەکێتى.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى لەرێگەی لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک ئاشکراى کرد کە ئەمڕۆ سەردانى بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى کردووە.

پارێزگارى سلێمانى لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەوە رایگەیاندوە گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە بەشداربووەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانی کردنی حکوومەت و حکوومەتە خۆجێییەکان کراوە.

هەروەها بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و پشتیوانی کردنی کەرتی تەندروستیی و مووچەی مووچەخۆران بووە.

هەر لەو کۆبوونەوەدا چەند بابەتێکی دیکە وەکوو ڕێکخستنەوەی دەروازە نێودەوڵەتییەکان و فڕۆکەخانە و مەرزەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریی لێکدراوەتەوە.

پارێزگارى سلێمانى ئاشکراشى کردووە کە وەک ڕاسپێردراوی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی سلێمانی لە بارەی ڕێکەوتننامەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومەتیی خۆجێیی سلێمانی، بەدید و تێگەیشتنێکی تەبایانە و هاوبەشانە گفتوگۆیان کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189040

Your Comment

You are replying to: .
captcha