بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشێک لە هێزەکانى پێشمەگە دژ بە دواكەوتنی مووچەكانیان خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست و ڕێگای سەرەکی ڕانیە_چوارقورنەیان داخست و ناڕەزاییان لە خراپی دۆخی گوزەرانیان ڕاگەیاند.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمساڵی ٢٠٢٠ حکوومەتى هەرێم تەنها مووچەى مانگی یەکی دابەش کردووە.
هەروەها ئاژانسی خەندان ڕایگەیاند دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی، كارمەندانی هێزەكانی پۆلیسی هاتووچۆ مانگرتنیان لە دەوام ڕاگەیاند بەهۆی ئەوەی ماوەیێكی زۆر بەسەر دابەش كردنی مووچە تێپەڕیوە و هیچ خشتەیەكیش لەلایەن داراییەوە بڵاو نەكراوەتەوە.
ئەو پۆلیسانەی، كە ئەركیان ڕێكخستنی هاتووچۆیە لە ناوشار و شەقامەكانی سلێمانی مانگرتنیان دەستپێكرد و لەئێستادا لەبەردەركی سەرا، كە كاری هاتووچۆی تیادا ڕێكدەخرێت كۆبوونەتەوە و ناڕەزای دەردەبڕن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment