بەرهەم ساڵح: هێرش بۆ سەر خانەقین نیشاندەری مانەوەی مەترسیەکانی داعشە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق، وێڕای دەربڕینی هاخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی خانەقین، داوایکرد، بۆشاییە ئەمنیەکان پڕبکرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم یاڵح سەرۆک کۆماری عێراق، پەیامێکی لەبارەی کردەوە تیرۆرستیەکەی گوندی دارای کاکەییەکانی قەزای خانەقین بڵاو کردەوە و رایگەیاند: بەداخەوەم کە وا جارێکی دیکە گەل و کەسوکاری ئێمە کاکەییەکان دەکرێنەوە ئامانجی تیرۆرستانی داعش، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەو هێزە دڕندە و تاوانکارە، تا ئێستاش نمونەیێکی بەرجەستەی مەترسیدارە لەسەر نیشتمانەکەمان.

بەرهەم ساڵح ڕاشیگەیاندوە: "ئەوەی لێرەدا پێویستە، چڕکردنەوەی هەوڵەکانە بۆ پشتیوان کردنی هێزە ئەمنیەکان، لە سوپا و پێشمەرگە و حەشد، بۆئەوەی بتوانن درێژە بەجەنگی تیرۆریزم بدەن".

هەروەها لە پەیامەکەیدا، سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، "هاوبەشی قوڵی کەسوکاری قوربانیانین و هاوخەمین لەگەڵیاندا، پێیان دەڵێین، خوێنی پڕ بەهای رۆڵەکانمان لەبیر ناکەین".

شایانی باسە شەوی شەممە ژمارەیێک لە چەکدارانی رێکخراوی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی دارای قەزای خانەقین و بەوهۆیەشەوە، دوو هاوڵاتی کوژران کە کوڕ و باوکێک بوون، هاوکات دوو کەسی دیکەش برینداربون کە سەرجەمیان کاکەیی بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189014

Your Comment

You are replying to: .
captcha