وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ڕووسیا سەردانی ئەستەمبوڵ دەکەن

بەشی تورکیا- هەریەک لە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە و سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا بە یاوەریی شاندێکی باڵا بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا بە سەردانێک دەگەنە تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی راگەیێراوێک کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاوکراوەتەوە، بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ئەو پرسانەی لە رۆژەڤدان، ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/06/14 لاڤرۆڤ و شۆیگۆ لە ئیستەنبووڵ دەبن و لەگەڵ هاوتا تورکەکانیان کۆ دەبنەوە.

لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی 14ی حوزەیرانی 2020 سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە و سێرگی شۆیگۆ وەزیری بەرگریی رووسیا بە یاوەری شاندەکانی سەر بە وەزارەتەکانیان بۆ تاوتێ کردنی پرسەکانی ناوچەکە سەردانی تورکیا دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان شاندی رووسیا و تورکیا لە کۆبوونەوەکەیاندا دوایین پێشهاتەکانی ئیدلب و لیبیا تاوتوێ دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189000

Your Comment

You are replying to: .
captcha