ENKS هیچ لاریێکی لەگەڵ دەست پێکردنی دانوستانەکانی خولی دووهەمدا نییە/ خەمساردی ڕەت دەکەینەوە

بەشی سووریا- ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: بەم زووانە قۆناخی دووهەمی گفتوگۆی کوردی- کوردی دەست پێدەکاتەوە و ENKS هیچ لاریێکی لەگەڵ ئەم بابەتە نییە.

«بێهجەت شێخۆ» ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە پرسی درێژەی گفتوگۆکانی نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە و ڕایگەیاند: بێ گومان لێکتێگەیشتنی حزبە کوردییەکان لە دانوستانی کوردی- کوردی-دا و لەم بارودۆخە هەستیارە سیاسییەی کە سووریا تیایدا تێدەپەڕێت زۆر گرینگە و گەلی کورد لە کوردستانی سووریا زۆر خۆشحاڵن لەم بابەتە.

ناوبراو درێژەی دا: قۆناخی یەکەمی دانوستانەکان بە سەرکەوتنەوە کۆتایی پێهات بەڵام ئەم بابەتە ڕەت دەکەینەوە کە گوایا دۆستانی کۆنگرەی کۆمەڵگا دیموکراتیکەکان (TV-DEM) وتوویانە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) خەمساردە لە دەستپێکردنی قۆناخی دووهەمی دانوستانەکان.

بێهجەت شێخۆ زیادی کرد: دانوستانەکان کۆتاییان نەهاتووە و ئەنەکەسە لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا و نوێنەری فەڕەنسا و سووریای دیموکرات چەند کۆبوونەوەی کردووە بەڵام دەستپێکی خولی دووهەم تا ڕادەیێک دوا کەوت جوونکە هەندێک پرس هەیە ئەنەکەسە دەیهەوێت چارە بکرێن یا ڕێگایێکیان بۆ بدۆزرێتەوە.

ئەندامی P.Y.K.S ئاشکرای کرد: قۆناخی دووهەمی گفتوگۆکان بەم زووانە دەست پێدەکات و ئەنەکەسە لاریی لەگەڵ ئەم بابەتەدا نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 188976

Your Comment

You are replying to: .
captcha