وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی ئێران کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کردستان- لە کۆبوونەوەیێکدا وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی ئێران جەخت لە پتەو كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنج شەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا پێشوازیی كرد لە ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە وڵاتەکەی.

لەمبارەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند باڵیۆزی ئێران پیرۆزبایی لە فوئاد حسێن كردووە بە بۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستەكەی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و تاران و چۆنێتی پتەوكردنیان كرا، بە جۆرێک كە خزمەت بە هەردوو گەلی عێراق و ئێران بكات.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە كە فوئاد حسێن و ئیرەج مەسجیدی جەختیان لە پەیوەندی قووڵی عێراق و ئێران و گرنگیی پتەو كردنی كردووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 188975

Your Comment

You are replying to: .
captcha