کوردپرێس:
لیلوە عەبدوڵڵا گوتەبێژی ئەنجومەنی لەشکری دێرزور ڕۆژی چوارشەممە 10ی جوونی 2020 ڕاگەیاندنێکی هەسەدەی خوێندەوە و تیایدا گوتی لە میانەی هەڵمەتەکەیان کە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو، توانیویانە 110 کەسی گومانبار دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی کە دەمانچەی بێ دەنگیشیان تێدابووە.
گوتیشی هەڵمەتەکە ناوچەیەکی فراوانی گرتووەتەوە کە درێژیـیەکەی نزیکەی 175 کیلۆمەتر و پانیـیەکەی 60 کیلۆمەتر بووە. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە ناوچەی دشیشەی نزیک سنووری عێراقەوە دەستیپـێکردووە هەتا نزیک ناوچەی باغۆزی سەر ڕووباری فورات، ئەمەش زیاتر لە 150 گوند و کێڵگە دەگرێتەوە.
لیلوە عەبدوڵڵا گوتیشی لە میانەی ئەم هەڵمەتە کە 6 ڕۆژی خایاندووە هیچ زیانێکی گیانی بە هێزەکانیان نەکەوتووە.
Your Comment